بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە چەمچەماڵ دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە چەمچەماڵ دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەنزیک شارۆچکەی چەمچەماڵ دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و پێشمەرگەیەکی دیکەش برینداربووە.

پێشمەرگەکان سەر بە فەرماندەیی گەرمیانن لە هێزەکانی 80، عیرفان حەمە خان، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی گەرمیان راگەیاند، ئەو پێشمەرگانە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ دەوامی خۆیان، لە نزیک بنکەی مەشق و راهێنانی مەنیلە لە رێگەی چەمچەماڵ - سەنگاو تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونە.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ناویان مەسعود رەحمان رەحیم و مستەفا عەزیز وەلی ـن کە هەردووکیان خەڵکی قەزای کەلارن و

ئەو پێشمەرگەیەی کە برینداریش بووە، ناوی محەممەد سەباح ـە و خەڵکی خانەقینە. تەرمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ پزیشکی دادی کەلار گوێزراونەتەوە و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
Top