لە هەولێر دەست بەسەر هەشت كیلۆ ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت

لە هەولێر دەست بەسەر هەشت كیلۆ ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر هەشت كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرت، لەسەر ئەو کەیسەش "دوو تۆمەتباری بە رەچەڵەك ئێرانیی دەستگیركراون".

بەپێی راگەیێندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی هەولێر، ئەو هەشت کیلۆ ماددە هۆشبەرە، پێنج كیلۆی لە جۆری تلیاك ‌و سێ كیلۆشی لە جۆری كتامین بووە.

لە راگەیێندراوەكەی ئاسایشی هەولێردا ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو ماددانە لەناو بزوێنەری شۆفڵدا بە شێوەیەكی تۆكمە شاردرابوونەوە، چونكە بەنیازبوون لە رێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە بۆ وڵاتی كەنەدای بگوازنەوە.

لە كۆتایی راگەیێندراوەكەدا ئاماژە بەوە کراوە، لەسەر ئەو ماددانە دوو كەسی بە رەچەڵەك ئێرانی دەستگیركراون.
Top