راپەڕین.. کەسێک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیاندراوەکدا کە تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18/2/2020، لەسەر ڕێگای سەرەکی چواڕقوڕنە - سلێمانی لەنزیك گوندی کڵاوسوران ڕووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری قەمەرە ئۆپڵ، و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر روویدا کە تیایدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بەناوی (خ،ٲ،م) تەمەن 48 ساڵ لەڕەگەزی نێر دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا گیانی لە دەست دا.
ئەوەش خراوەتە روو، کە تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی تێکاری لە پزیشکی دادەوەری ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە بەپێی مادەی 24 لەیاسای هاتوچۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
باسنيوز
