لە كەركووك هێزێكی ئەمنی هەڵدەكوتنە سەر دوو گەڕەكی كوردنشین

لە كەركووك هێزێكی ئەمنی هەڵدەكوتنە سەر دوو گەڕەكی كوردنشین
هێزێكی ئەمنیی عێراقی، بە بیانووی پشكنین، هەڵدەكوتنە سەر بەشێك لە ماڵانی سنووری دوو گەڕەكی كوردنشینی شارەكە،.

درەنگانی شەوی دووشەممەی رابردوو 17/2/2020، هێزێكی لیوای 61ی سەر بە حكوومەتی عێراق هەڵیانكوتاوەتە سەر ژمارەیەكی بەرچاو لە ماڵانی هەردوو گەڕەكی "شۆریجە و پەنجا عەلی"ی شاری كەركووك کە هەردووکیان کوردنشینن.

ئەوەش زانراوە، ئەو هەڵمەتە بە بیانووی پشكنینی ماڵان و دەستبەسەرداگرتنی چەك کراوە و شێوازی پشكنینەكانیان و هەڵكوتانە سەر ئەو ماڵانە نیگەرانی لای دانیشتوانی ماڵەكان دروست كردووە.

لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرا و لەو كاتەوە جگە نالەباریی دۆخی ئەمنی، ناوە ناوە هێزە ئەمنییە عێراقییەكان بە بیانووی پشكنین هەڵدەكوتنە سەر ماڵانی گەڕەكە جیاجیاكان كوردییەكان بەتایبەت لە درەنگانی شەودا.











باسنيوز


Top