سلێمانى... ئۆتۆمبێڵێکى جامڕەش تەقە لە هاووڵاتییەک دەکات

سلێمانى... ئۆتۆمبێڵێکى جامڕەش تەقە لە هاووڵاتییەک دەکات
ئۆتۆمبێلێکی جامڕەش لەناو شاری سلێمانی تەقە لە هاووڵاتییەک دەکات و برینداری دەکات.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18-2-2020 (کەمێک پێش ئێستا)، لە نزیک زانکۆى پۆلی تەکینکى سلێمانى، ئۆتۆمبێڵیکى جۆرى لاندگرۆزەرى جامڕەش، تەقەی لە شۆفێرێکى پاس کرد و بریندارى کرد.

سەرچاوەیەک لە سەنتەرى فریاگورازىی سلێمانى ڕايگەیاند، بریندارەکە رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى کراوە و ئێستا چارەسەرى پزیشکى بۆ دەکرێت.











باسنيوز


Top