پۆلیسى هه‌ولێر: كه‌سێك بە تۆمەتی دزی دەستگیر كرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى ل په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا عه‌مید دلێر نه‌جاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاى گه‌یاندووه: "دوای ئەوەی چەند ڕووداوێكی دزی لە (دریم ستی) ڕوویان دا، پۆلیسی هەولێر تیمێكی لێكۆڵینەوەی بۆ دەستگیركردنی بكەری سەرەكیی تاوانەكە پێك هێنا، كە بە پشتبەستن بە لێكۆڵینەوەكان و كامێرای چاودێری، توانرا كەسی تۆمەتبار بە ناوی (ت،ح،ك)، تەمەن 34 ساڵ بناسرێت و بە ماوەیەكی كەم دەستگیر بكرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، تۆمەتبار بە پیشەی سیكیوریتی، ئەركی پاسەوانیكردنی شوێنێکی پێ سپێردرابوو.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ڕوونیشی كردووه‌ته‌وە، لە ماڵی تۆمەتبارەكەدا، هەموو ئەو پێداویستی و جلوبەرگانە دەستیان بەسەردا گیرا، كە تاوانەكانی پێ ئەنجام دابوو.
عه‌مید دلێر نه‌جاڕ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "پێشتر تۆمەتباره‌كه لە ساڵی 2015دا لەسەر تاوانی دزی دەستگیر كرابوو، بەڵام بەر لێبووردنی گشتی كەوتبوو و ئازاد كرابوو، ئێستاش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دووبارە دەستگیر كراوەتەوە".
گوتیشی: "پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێك خرا و بەپێی ماددە 444 لە یاساى سزادانى عێراقى تۆمەتباره‌كه بەند كراوە".
باسنيوز
