له سلێمانى كه‌سێك به تۆمه‌تی فێڵكردن دەستگیر كرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پاش ئه‌وه‌ی سێ كه‌س سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمەتبارێك تۆمار كرد، كە بە فیڵ ئۆتۆمبێلی لێ وەرگرتوون و بەرەو بەغدا هەڵاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرـ پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەست پێكرد، توانرا ئەمڕۆ تۆمه‌تباره‌كه لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی بنكەی پۆلیسی چوارچراوە لە سلێمانی دەستگیر بكرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، تۆمەتباره‌كه لە چەند بنكەیەكی دیكە داوا كراوە، لەڕێگەی فێڵەوە بەبڕی 16 دەفتەر دۆلار ئۆتۆمبێلی لە پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل وەرگرتووە، بەناوی تابلۆی ئۆتۆمبێل وەرگرتنیشەوە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەشی لە دوو كه‌س وەرگرتووە.
پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئێستا تۆمەتبار (ب، م، م) لەدایكبووی 1974 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (453 و 456) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
باسنيوز
