ژمارەیەکی زۆری کوردانی ئێزدی ڕیزەکانی پەکەکە جێدەهێڵن

ژمارەیەکی زۆری کوردانی ئێزدی ڕیزەکانی پەکەکە جێدەهێڵن
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرای کرد، بەهۆی ئەوەی بەشێکی بەرچاوی مووچەی ئەو هێزەی پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە لایەن حەشدی شەعبییەوە مووچەکانیان دابین دەکرێت، ژمارەیەکی بەرچاوی کوردانی ئێزدی ڕێزەکانی پەکەکەیان جێهێشتووە.

لە ساڵانی ڕابردوودا پاش دروستکردنی حەشدی شەعبی، پەکەکە هێزێکی لە شنگال پێکهێنا کە لە هەمان کاتدا بەشێکن لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و مووچەکانیان لە لایەن حەشدەوە دابین دەکرێت.

قاسم دەربۆ، فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، پەکەکە بەشێک لە هێزەکانی لە شنگالەوە بۆ خانەسۆر و ناوچەکانی دەرەوەی سەنتەری شاری شنگال کشاندووەتەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەهۆی کەمکردنەوەی مووچەی ئەو هێزەی کە پەکەکە لە ڕێگەی حەشدی شەعبییەوە مووچەی بۆ دابین دەکردن، هەروەها پێنەدانی بودجەی پێویست بۆ هێزەکە، سەدان کوردی ئێزدیی سەر بە هێزەکە، ڕیزەکانی پەکەکەیان جێهێشتووە.














باسنیوز


Top