پۆلیسى ڕاپه‌ڕین له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى كه‌سێك له قه‌ڵادزێ زانیارى بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجی فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 11ى پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی كه‌سێك بە ناوی (ئـ، ر، ح) لەدایکبووی ساڵی 1974 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی (شاروش) سەر بە ناحیەی (سەنگەسەر)ى سنوورى قه‌ڵادزێ، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "بە گوتەی براکەی لە نزیک ماڵی خۆیان سەرقاڵی کۆکردنەوەی داری وشک بووە و پاش ئەوەی چووه‌تە سەر دارێک بۆ لێکردنەوەی پەلە وشکەکانی داره‌كه، بەربووه‌تەوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، په‌ڕاوى لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
باسنيوز
