ئەمڕۆ مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لە ڕۆما و ڤاتیکان ئەنجام دەدات
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆما و ڤاتیکان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی دەبێت کە ئەمانەن:
- کۆبوونەوە لەگەڵ جۆزێپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا
- کۆبوونەوە لەگەڵ کاردینال پێترۆ پارۆلین، سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان
- ئەنجامدانی چەند چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندنی ئیتاڵیا
- کۆبوونەوە لەگەڵ چەند ناوەندێکی ئەکادیمی و سیاسیی ئیتالی
سبەی چوارشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیکان کۆدەبێتەوە.
باسنيوز
