له گوڵاڵە چوار سەربازی عێراقی كوژران
شەوی ڕابردوو لەلایەن دوو چەكداری نەناسراوە هێرش كرایە سەر بازگەی دەروازەی شارەدێی گوڵاڵە (جەلەولا) و بەو هۆیەوە سەربازێك كوژرا و سێ سەربازی دیكەش بریندار بوون.
خولیل خوداداد، بەرپرسی كۆمیتەی گوڵاڵەی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو17/2/2020، 2 چەكداری نەناسراو كە ماتۆڕسكیلێكیان پێ بووە، لە شارەدێی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین، هێرشیان كردووەتە لە بازگەی دەروازەی شارەدێیەكە و هەڵاتوون".
گوتیشی: "لە ئەنجامی هێرشەكەدا سەربازێكی سوپای عێراق كوژراوە و 3 سەربازی دیكەش بریندار بوون".
ئاماژەی بەوەش دا: "دواتریش چەكدارەكان گەڕاونەتەوە ناو شارەدێیەكە و خۆیان حەشار داوە و تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە".
باسنیوز
