نێچیرڤان بارزانی بۆ جێفری: هەوڵەکانم بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی پێگه‌يه‌كى باشتر بۆ كورد له سووريا
کۆبوونەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووريا و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و راگرتنى شه‌ڕ و كوشتار له‌و وڵاته تاوتوێكران.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا رۆڵ و ئاماده‌يى و كاريگه‌ريى هێزه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كانيش له سووريا و پێويستيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌مووان بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى سياسيى ئاشتيانه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه به‌گشتى دووپاتكرايه‌وه.
پێشهاتەکان و دۆخی عێراقیش بەشێکی دیکەبوون لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە "دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى تازه‌ى عێراق و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه خرایه به‌ر باس و تیشک خرایه سه‌ر مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر له عێراق و سووريا و چۆنيه‌تيى رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى به هاوكاريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان کرا".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری کە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەچوو لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و هاوکارییەکانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندیی تەلەفۆنی و دیداری لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ هەبووە و دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ دواکارییەکانی گەیاندووەتە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا.
هاوکات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلمۆنیتەر مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە دەڵێت، لەبارەی رێککەوتنی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی قسەم کردووە رازیبوو کە یارمەتیدەر بێت.
