هه‌ولێر.. لە ڕووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 12ى شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی ئاگركه‌وتنه‌وه لە ماڵێكدا له گەڕەکی ئازادیی هه‌ولێر ڕووی دا، به‌و هۆیه‌وه‌ش هاووڵاتییه‌كى بەساڵاچوو گیانى له‌ده‌ست دا".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌و هاووڵاتییه‌ى به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه گیانى له‌ده‌ست دا، ته‌مه‌نى 83 ساڵ بوو، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
باسنيوز
