وه‌زیرى ناوخۆ: له داهاتوویه‌كى نزیكدا نووسینگه‌ى پاسپۆرت له چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/2/2020، پاسپۆرتى كۆیه له ڕێوڕه‌سمێكدا و به ئاماده‌بوونى د. ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ و د. فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى دیكه، نووسینگه‌ى پاسپۆرتى كۆیه له كۆیه كرایه‌وه.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا و له پرێس كۆنفرانسێكدا، د. ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د باسى له‌وه كرد، نووسینگه‌ى پاسپۆرت له سۆران و زاخۆ كراوه‌ته‌وه، ئێستا له كۆیه‌ش كراوه‌ته‌وه، له داهاتوویه‌كى نزیكدا نووسینگه‌ى پاسپۆرت له چه‌مچه‌ماڵیش ده‌كه‌نه‌وه.
باسنيوز
