وەزارەتی پێشمەرگە هەشت خاڵ بۆ رێککەوتن دەداتە عێراق

وەزارەتی پێشمەرگە هەشت خاڵ بۆ رێککەوتن دەداتە عێراق
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی بەرگریی عێراقە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو هەشت خاڵەی بە عێراقی داوە.

لیوا بابه‌کر فه‌قێ، به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند، لە دواهەمین کۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق، شاندی پێشمەرگە هەشت خاڵی بۆ رێککەوتن داوەتە لایەنی عێراق.

بڕیاربوو شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ گفتگۆکردن لەسەر ئەو هەشت خاڵە سەردانی ھەولێر بکات، بەڵام بەھۆی پێشهاتەکان بە تایبەت خۆپیشاندانەکانی عێراق، تا ئێستا کاتی سەردانەکەیان بۆ هەولێر دیاری نەکردووە.

ئەو خاڵانەی وەزارەتی پێشمەرگەداویەتییە وەزارەتی بەرگریی حێراق، بریتین لە؛

- گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە. کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

- ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

-ئالوگۆڕی زانیارییە ھەواڵگرییەکان.

- بەشەبودجەی پێشمەرگە لە بودجەی بەرگریی عێراق.

- راھێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.

- ھەماھەنگیکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دژی داعش.

- کارکردنەوە بە رێککەوتنەکانی پێشووی ھەردولا.












باسنیوز

Top