زانیاری له‌باره‌ى پشووه‌كانى مانگى ئازار بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

زانیاری له‌باره‌ى پشووه‌كانى مانگى ئازار بڵاو ده‌كرێته‌وه‌
بەرپرسێکی بەڕێوه‌بەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، لە مانگی ئازاردا 15 ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت و ڕۆژی 24ی ئازار دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.

مه‌ریوان عومه‌ر، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: "به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كه‌ بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان نێردراوه‌، له‌ ڕۆژی 11 ئازار تا 24 ئازارەوه‌، پشووی فه‌رمی ده‌بێت و ڕۆژی 24ى ئازار ده‌وامی فەرمی قوتابخانەکان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌".

ھەموو ساڵێک لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ئازار وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چەند ڕۆژێک دەکات بە پشووی فەرمی بۆ قوتابییان، پشووەکەش وەزارەتی پەروەردە دەگرێتەوە و چەند ڕۆژێکی دیاریکراویش سەرجەم وەزارەکان دەگرێتەوە.















باسنیوز

Top