گەرمیان.. بەهۆی مەترسیی ژینگەییەوە سكاڵا لەدژی كۆمپانیا نەوتییەكان تۆمار دەکرێت
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە 17/ 2/ 2020 رایگەیاند: "فەرمانگەكانی ژینگەی گەرمیان و سلێمانیمان راسپاردووە كە زیانە ژینگییەكانی غازی سروشتیی كیڵگە نەوتییەكانی گوندی "چیا سورخ" لە سنووری شارۆچكەی "قۆرەتوو" و كیڵگەی نەوتیی گوندی "حەسیرە"مان بۆدیاری بكەن، بۆ ئەوەی سكاڵا لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكان تۆمار بكەین."
گوتیشی: "لە گوندی چیا سورخ و حەسیرە كە نەوتیان لێ دەردەهێنرێت، بەردەوام غازی سروشتی لەگەڵ نەوتەكە دەردەچێت و سودی لێ نابنرێت و بەفیرۆ دەڕوات."
سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكان، راشی گەیاند: "دەرچوونی غازی سروشتی لەگەڵ نەوت مەترسی ژینگەیی دروست كردووە."
باسنیوز
