ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵا دەچێتە پەرلەمانی کوردستان
بڕیارە کاتژمێر١١ی ئەمڕۆ دووشەممە١٧ی٢ی٢٠٢٠ ئارام ئەحمەد وەزیری خوێندنی باڵا بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت و لەگەڵ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆ ببێتەوە.
بەپێی زانیاریەکان پاش کەمێکی دیکە د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لیژنەی خوێندنی باڵا تایبەت بە پرسی کرێی خوێندن لە زانکۆ ئەهلییەکان کۆ دەبێتەوە".
لەم کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا باس لە جێبەجێنەکردنی سیستەمی پەڕینەوە لە بەشێک لە زانکۆکانی کوردستان لەلایەک و جێبەجێنەکردنی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ داشکاندنی کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکان لەلایەکی دیکە، لەگەڵ چارەسەرکردنیان دەکرێت".
بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ڕێنماییەکانی تایبەت بە مۆڵەتی خوێندن، بابەتی هاوتاکردنی بڕوانامەی دەرچوانی زانکۆکانی (کتاب، قەڵەم، نوور و حەدبا) لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبێت.
باسنیوز
