د.مه‌حمود عوسمان: ناکرێت کورد و سوننه لە حکوومەتی نوێی عێراقدا پشتگوێ بخرێن
سیاسه‌تمه‌داری دێرینی کورد ئاماژه به‌وه ده‌کات که دۆخێکی نوێ له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه و ده‌بێ لایه‌نه‌کان ئه‌و دۆخه هه‌ڵسه‌نگێنن، چونکه ڕه‌نگه ئه‌م هه‌فته‌یه زۆر شت یه‌کلا ببێته‌وه.
د.مه‌حموود عوسمان ڕاگەیاند: "گفتوگۆکان له‌باره‌ی حکوومه‌تی نوێی عێراقه‌وه به‌رده‌وامن و ڕه‌نگه ئه‌م هه‌فته‌یه کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت ڕابگەیەندرێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه تا ئێستا وه‌زیره‌کانی کورد له شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه و ئه‌م هه‌فته‌یه کابینه‌ی ده‌برێته په‌رله‌مان".
گوتیشی: "ده‌بێ چاوه‌ڕێ بکه‌ین بزانین دۆخه‌که چی لێ دێت، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ده‌لێت هیچ حزبێک ته‌دا‌خولی نه‌کردوون، بۆیه ئه‌م هه‌فته‌یه هەنگاوەکان خێراتر دەبن".
راشی گه‌یاند: "گرنگه کورد و سوننه پشتگوێ نه‌خرێن، هه‌ر که‌سێک پشکی خۆی وه‌ربگرێت و پشتگوێ‌یان نه‌خه‌ن، چونکه به وەلانانی کورد و سوننه ئه‌م حکوومه‌ته سه‌ر ناکه‌وێت".
باسنيوز
