قایمقامی هەولێر: رۆژانە 400 تۆن غاز دەگاتە هەولێر
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر راگەیاند، ماوەی دوو رۆژە 400 تۆن غاز دەگاتە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەو بڕەش بەشی هەموو پێداویستییەکانی سنوورەکە دەکات.
قایمقامی هەولێر جەختی لەوەکردەوە، هەموو کارگەکانی سنووری هەولێر غازیان پێگەیشتووە و کاردەکەن، هەموو بریکارەکانیش غازیان وەرگرتووە و بۆ هەموو گەڕەکەکانیان بردووە، بەڵام نەگەیشتنی غاز بە هەولێر بۆ ماوەی چەندین رۆژ لە رۆژانی پێشوودا بۆشایی زۆری دروستکردووە و هاونیشتمانیان لە ترسی دووبارەبوونەوەی کێشەکە زیاد لە پێویست غاز دەکڕن.
کۆتایی مانگی رابردوو بەهۆی گۆڕینی کۆمپانیای گواستنەوەی غاز بۆ شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، کێشەی کەمی غاز سەری هەڵدا و نرخی غاز بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
