كاوه عه‌لی: باس له گرنگیی پڕۆژه‌ی پردی تووه‌قوت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند: "سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه به ته‌رخانكردنی بڕی هه‌شت ملیۆن دۆلار بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی پردی تووه‌قوت له پاش ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر ژماره حساب، ته‌نده‌ری بۆ ده‌كرێت، ڕێگاكه‌ی بڕی 23 ملیار دیناری تێ ده‌چێ و پرده‌كه‌ش 8 ملیار و 450 ملیۆن دیناری ده‌وێت، ئه‌و پاره‌یه‌شی له 8 ملیۆن دۆلاره‌كه ده‌مێنێته‌وه، بۆ پڕۆژه‌ی تر ته‌رخان ده‌كرێت."
گرنگیی پڕۆژه‌كه بۆ هه‌ڵه‌بجه چییه؟
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه ده‌روازه‌یه‌كی تر به ڕووی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌كرێته‌وه، دووه‌م له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه گرنگیی زۆر ده‌بێت، چونکە ناوچه‌كه، ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه، سێییه‌م بۆ جووتیاران و به‌رهه‌می كشتوكاڵی گرنگیی ده‌بێت، له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تاوه‌كو پردی تووه‌قوت 12 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و زه‌وییه‌كانی ئەو ناوچەیە، زه‌ویی گه‌شتیاری و كشتوكاڵین، پرده‌كه‌ش خۆی ده‌بێته شوێنێكی گه‌شتیاری، چه‌ندین گوندی لێیه، ئاوه‌دان ده‌بنه‌وه، جووتیارانیش ده‌توانن به كه‌مترین كات به‌رهه‌مه‌كانیان بگه‌یه‌ننه بازاڕه‌كانی كوردستان". كاوه عه‌لی ده‌ڵێت: "ده‌كرێت زه‌وییه‌كانی چوار ده‌وری پردی تووەقوت، زه‌ویی نزیكی ڕوباره‌كه، بدرێته وه‌به‌رهێنه‌ران و پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریی تێدا بنیات بنێن."
له ڕووی بازرگانی و هه‌لی كارەوە
ناوبراو زیاتر زانیاری ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌و پرده نزیكترین ڕێگا ده‌بێت بۆ ده‌روازه بازرگانییەکانی پارێزگاكان و شارەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وەکو كرماشان و جوانڕۆ بۆ ناوه‌ڕاستی عێراق و پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان، ده‌كرێت ببێته خه‌تێكی گرنگی بازرگانی بۆ هه‌ڵه‌بجه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌رزی سازانیش ببێته مه‌رزێكی فه‌رمی، یان نافه‌رمی، 90% مەوادی بیناسازی له ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لاره‌وه دێت بۆ هه‌ڵه‌بجه و، به كورتكردنه‌وه‌ی ڕێگاكه و كه‌مبوونه‌وه‌ی تێچووی گهیاندنەکەی، نرخی مەوادی بیناسازی له هه‌ڵه‌بجه كه‌متر ده‌بێته‌وه".
