هەردوو وەزیری پێشمەرگە و دارایی بۆ چارەسەركردنی پلە و دەرماڵەكان كۆبوونەوە
لەو كۆبوونەوەیەدا کە بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە، ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رانی ژمێركاری و نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئامادەی بوون، گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر كێشه و گرفته داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا.
لەمبارەیەوە وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند كە له‌سه‌ر پرسی پله به‌رزكردنه‌وە و ده‌رماڵه، لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه فشارێكی زۆری ئه‌فسه‌ران و پێشمەرگە له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ داواكردنی ئه‌و مافه‌یان كه شایسته‌ی خۆیانه، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه، په‌راوی دۆسیه‌كان له به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمه و به پێی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كرێت.
له‌باره‌ی خه‌رجی و پێویستییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش، وه‌زیری دارایی و ئابووری ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
باسنيوز
