راگه‌یه‌ندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
ئەمرۆ يه‌كشه‌ممه 16ـی 2ـی 2020، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی لەگەڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى هێزه عێراقييه‌كان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى ڕه‌هه‌نده‌كانى ڕه‌وشى ئێستاى عێراق و ناوچه‌كه و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق کرد و هه‌ردوو لاش له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ڕێككه‌وتن:
1- كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سياسييه‌كان له‌پێناو ده‌ربازبوون لەو ته‌نگژه‌يه‌ى ئێستا و به‌شداريكردن له گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بۆ به‌غدا و پارێزگاكانی ديكه‌ى خوارووى عێڕاق.
2- پێويسته حكوومه‌تى داهاتووى عێراق نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات و، له سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌تى نيشتمانيى بێت.
3- ده‌بێ به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت به ڕوونى ئاماژه به ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌زووترين كات، وه‌ك جێبه‌به‌جێكردنی خواستى خۆپيشانده‌ران و، ئه‌م بابه‌ته دەبێ ببێته كارى لە پێشينه‌ى حكوومه‌تى داهاتوو.
4- پێويسته به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى داهاتوو پلانێكى ڕوون و ئاشكرا له‌خۆ بگرێ بۆ گێڕانه‌وه‌ى شكۆ بۆ داموده‌زگه‌كانى ده‌وڵه‌ت و پاراستنى ئاشتیی كۆمه‌ڵايه‌تى و، كۆتاییهێنان بە ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى و، هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه و، نەهێشتنی دیاردەی چەكدارە نافەرمییەكان.
5- به‌رده‌وامیی كاری هاوبەش له‌گه‌ڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی له پێناو يارمه‌تيدانى عێراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و زاڵبوون به‌سه‌ر پاشماوەی تيرۆريستانى داعشدا.
6- كاركردن له پێناو به‌رده‌وامبوونى په‌يوه‌ندیى دوولایەنە ئەویش لەپێناو هه‌ماهه‌نگكردنی هەڵوێستەكانی هەردوولا و هاوبه‌شه‌كانی تر.
باسنيوز
