مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانی بۆ کاروباری دەرەوە کرد

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانی بۆ کاروباری دەرەوە کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی سێیه‌مین ڕۆژى کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/2/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پێشوازی لە نیلس ئانن، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.

وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە ستایشی سەقامگیریی و گەشەسەندنی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: "هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەشی دەسەڵاتدارییە لە عێراقدا.

لە کۆبوونەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.











باسنيوز

Top