له سلێمانى كه‌سێك به تۆمه‌تی شاردنه‌وه و گرانفرۆشیی غاز ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوێنێ شه‌ممه، تۆمەتبار (ج، ع، ا) كە دانیشتووی شاری سلێمانییە، لەسەر سكاڵای لێژنەكانی قایمقامیەتى سلێمانى لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە، بەتۆمەتی كاری شاردنه‌وه و گرانفرۆشیی غازی ماڵان دەستگیر كرا، بە جۆرێك كە لەنرخی دیاریكراوی خۆی كە حه‌وت هه‌زار و 500 دیناره، بە گرانتر فرۆشتوویەتییەوە بە هاووڵاتییان".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئێستا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و كۆگاكەشی كە لە گەڕەكی كوردسات بوو، داخراوە.
پۆلیسى سلێمانى هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه: "هەر سەرپێچییەكیان لەلایەن غاز فرۆشانەوە بەدی كرد، ڕاستەوخۆ پەیوەندی به لێژنەكانی قایمقامیەته‌وه بكه‌ن، له‌ڕێی ژماره ته‌له‌فۆنی (07708677777)، یان په‌یوه‌ندی به‌هێڵه گه‌رمه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بكه‌ن، به ژماره 104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان".
باسنيوز
