مەسرور بارزانی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا ئاشکرا دەکات

مەسرور بارزانی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا ئاشکرا دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020.2.16 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سێیەم ڕۆژی بەشداریی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆ بووەوە.

لەمبارەوە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)‌ بڵاوی کردووەتەوە: " لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كمدا له‌گه‌ڵ مارك سێدوڵ، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی به‌ریتانیا، جه‌ختمان له‌ هاوبه‌شی به‌هێزی نێوان شانشینی یه‌كگرتوو و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌."

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاری هاوبه‌شمان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ چه‌كدارانی داعش و هه‌وڵه‌كانمان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه‌".

هاوکات ئەمڕۆ لە پەراوێزی سێیەم ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی ئەڵمانیا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئیران کۆ بووەوە.

بڕیارە لە درێژەی دیدار و چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ ئەمڕۆ گرووپی پەلەمانتارانی پارتی سەوزی ئەڵمانیا، لەگەڵ نێلسن ئالن، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، هاوکات مەلوود چاویشئۆغلوو، وەزیری دەرەوەی تورکیاش کۆ ببێتەوە.









باسنيوز

Top