سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەچێتە سلێمانی
میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەردانی شاری سلێمانی دەکات.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە سەردانەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردنی حەلبووسییە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕای گەیاندووە کە دەبێت لە کابینەی تازەی حکوومەتی عێراقدا نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمەوە دەستنیشان بکرێن.
باسنيوز
