کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئێران دەستی پێکرد
لە پەراوێزی دیدارەکانی سێیەمین ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەستی پێکرد.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆبوونەوە و دیداری گرنگی ئەنجام داوە کە لە نێویاندا، کۆبوونەوەی لەگەڵ هەرسێ وەزیری (وزە، دەرەوە و بەرگری)ی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و چەندان بەرپرسی دیکەی باڵای وڵاتان هەبوون.
چاوەڕوانیش دەکرێت هەر ئەمڕۆ جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، مەسرور بارزانی لەگەڵ مەولوود چاویشئۆغلوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وڵاتان کۆببێتەوە.
باسنیوز
