هەڵەبجە.. دوو گه‌نجی كورد بۆ لووتكه‌ی جیهانیی گه‌نجان هه‌ڵبژێردران
محه‌مه‌د مه‌جید، یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی كه هه‌ڵبژێردراوه، ڕاگه‌یاند: "كۆنفرانسی لووتكه‌ی گه‌نجانی جیهان، كه تایبه‌ته به بواری ئاشتی، له (15|7|2020)، له وڵاتی نیپاڵ، به چاودێریی حكومه‌تی نیپاڵ و یوئێن، ساز ده‌كرێت و تێیدا باڵوێزانی (60) وڵات و زیاتر له (120) ئه‌ندامی وڵاتانی جیهان به‌شدار ده‌بن، من و گه‌نجێكی دیكه به‌ناوی (په‌یوه‌ند سوبحی) وه‌ك دوو گه‌نجی كوردستان، له‌لایه‌ن لووتكه‌ی گه‌نجانی جیهانه‌وه وه‌ك نوێنه‌ری گه‌نجانی عێراق و هەرێمی كوردستان هه‌ڵبژێدراوین و تێیدا به‌شداری دەکەین".
ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌م كۆنفرانسه پێشتر ته‌نیا له ناوخۆی وڵاتی نیپاڵ بەڕێوە چووە، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كیشوه‌ره‌كان ده‌بێت و تێیدا به‌شێكی زۆر له گه‌نجانی جیهان به‌شدار ده‌بن و ئێمه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر چه‌ندین پڕۆژه‌مان له بواری ئاشتی، ژینگه و گه‌نجان پێشكه‌ش كردووه و بانگهێشت كراوین كه تێیدا به‌شدار بین".
به گوته‌ی محه‌مه‌د، له كۆنفرانسه‌كه‌دا هاوشیوه‌ی نوێنه‌رانی وڵاتانی دیكه، به‌ناو هەرێمی كوردستان و عێراقه‌وه وتارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش گرنگه بۆیان، جگه له‌وه‌ش ده‌توانن په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ وڵاتان و ڕێكخراوه‌كان دروست بکەن و بانگهێشتیان بكه‌ن بۆ کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به پڕۆژه‌كانیان خزمه‌ت به گه‌نجانی كوردستان بكه‌ن".
داواشی له حكوومه‌ت و ڕێكخراوه‌كانی بواری گه‌نجان كرد، كه بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆنفرانسەدا هاوكارییان بكه‌ن، چونكه به‌شێكی زۆری تیچووی به‌شداریكردنیان له‌سه‌ر خۆیانه.
باسنيوز
