شێح جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان: داعش ژیانی هاووڵاتیانیان لە ناوچە كوردستانییەكان خستووەتە مەترسییەوە
بەرپرسێکی پارتی باس لەوە دەكات هاوشێوەی شەڕی بەرەیی، بە پەلاماردان و پاشتر بە پاشەكشەكردن، تیرۆریستانی داعش بوونەتە مەترسی بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكان.
شێح جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەمبارەوە راگەیاند: "ماوەیەكە تیرۆریستانی داعش، هاوشێوەی شەڕی بەرەیی و بگرە زیاتریش بوونەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان لە ناوچە كوردستانییەكان، بەتایبەت لە سنووری خانەقین."
گوتیشی :" تیرۆریستانی داعش بە هێرشی لەناكاو كە پاشتر هەڵدێن، ژیانی هاووڵاتیانیان خستووەتە مەترسییەوە و نەتوانراوە پێش بەو هێرش و مەترسییانە بگیرێت."
ئەو بەرپرسەی پارتی راشی گەیاند: "داعش لە سنووری خانەقین و دەوروبەری جموجۆڵی دەست پێ كردووەتەوە."
باسنيوز
