مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆ بووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆ بووەوە
ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری میونشن لەگەڵ شاندێکی گەورەی کۆنگرێسی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی سیناتۆر لیندسی گراهام کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق وناوچەکە تاوتوێ کرا و، شاندی کۆنگرێس پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد و گوتی: "هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەوەی فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت".










باسنيوز


Top