گرووپێكى پێنج كه‌سى به 30 كیلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینیی ڕابردوو، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون، گرووپێكى پێنج كه‌سى ده‌ستگیر كران و توانرا 30 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له سه‌نته‌ری شاری دهۆك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه: "به هه‌ماهه‌نگیی ئاسایشی زاخۆ و ئاسایشی دهۆك، توانرا هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه ده‌ستگیر كران".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سێ له‌وانه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و یه‌كێكیان دانیشتووی کەمپی مه‌خمووره.
باسنيوز
