له ههولێر تۆمهتبارێك دەستگیر كرا
عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێكدا ڕای گەیاند،: "كاتژمێر 5 و 30 خولهكی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لەكاتی نوێژی بەیانیدا لە مزگەوتی (عەبدولكەریم مودەڕیس) لە هەولێر، كەسێك بە ناوی (ع. ل. م) هەڵیكوتاوەتە سەر مزگەوتەكە و داوای لە كەسێكی بەساڵاچوو بە ناوی (جەمیل محەمەد ساڵح) تەمەن 78 ساڵ كردووە كە پارەی پێ بدات، دوای ڕەتكردنەوەی داواكەی لەلایەن پیاوەكەوە، تۆمەتبارەكە چەند چەقۆیەكی وەشاندووە و بە سەختی برینداری كردووە".
گوتیشى: "لەكاتی هەڵكوتانە سەر پیاوە بەساڵاچووەكە، پۆلیسێكی فریاكەوتن بە ناوی (بەختیار ستار ئیسماعیل) بۆ نوێژ لەوێ دەبێت و بە هانای پیاوەكەوە دەچێت و لە ژێر چنگی ڕزگاری دەكات، بەڵام لە ئەنجامدا چەقۆیەكی بەردەكەوێت و ئەویش بریندار دەبێت".
بهڕێوهبهرى پۆلیسى ههولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێك خرا و پۆلیس توانی بە ماوەیەكی كەم تۆمەتبارەكە دەستگیر بكات، دۆسیەكەش خرایە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی وەربگرێت و ڕێكاری یاساییش دەرهەق بەو كەسە بگیرێتە بەر، كە تاوانەكەی ئەنجام داوە.
باسنيوز
