مهسرور بارزانى: هاوپەیمانێتیی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە
ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگهڵ مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
له كۆبوونهوهكهدا وەزیری بەرگریی ئهمریكا ئاماژەی بەوە دا، هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا، گوتیشی: "ئێمە لە پشتیوانیکردن و ڕاهێنانی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانێتیی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.
باسنيوز
