هەر دوو سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و کوێت کۆ بوونەوە

 هەر دوو سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و کوێت کۆ بوونەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم ڕۆژی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میۆنشن، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوێت کۆ بووەوە.

بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 2020.2.15 لە پەراوێزی دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میۆنشن و لە درێژەی دیدار و چاوپێکەوتنە سیاسییەکانی، لەگەڵ شێخ سەباح خالد حەمد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوێت کۆ بووەوە.

لەو دیدارەدا لەبارەی دواویین پرسی سیاسی و پێشهاتەکانی ناوچەکە عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان کوێت و هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ کراوە.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوود سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی گرنگی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی چەندین وڵات لەوانە وەزیرانی دەروەر و بەرگریی ئەمریکا.

دیدارە و چاوپێکەوتنەکانی مەسرور بارزانی لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی "میونشن" بەم چەشنە بوون:

کۆبوونەوە لەگەڵ دان برولیێت، وەزیری وزەی ئەمەریکا

- کۆبوونەوە لەگەڵ بۆیکۆ بۆریسۆڤ، سەرۆک وەزیرانی بولگاریا

-کۆبوونەوە لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا

-کۆبوونەوە لەگەڵ خاتوو ئەنگرێت کرامپپ کارنپاوەر، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا










باسنیوز
Top