کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و مارک ئێسپەر دەستی پێکرد
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەستی پێکرد.
لە پەراوێزی دووەمین ڕۆژی کۆنگرەی میونشن، کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەستی پێکرد.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی دووەمین رۆژی کۆنفرانسی میونشن، دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەم بەرپرسانە دەبێت:
- شێخ سەباح خالید حەمەد ئەلسەباح، سەرۆک وەزیرانی کوەیت
- سێرجی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا
- ئەحمەد ئەبوغەیس، ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی
-لێنزی گراهام، سيناتۆری ئەمەریکی
-ئەیمەن ئەلسەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن
- مارک ڕووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا
- محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق
-هاریت سینگ سەججان، وەزیری بەرگری کەنەدا
-جان ئيڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
ڕەنگاڵە
