باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیر کران

باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دەستگیرکردنی باندێکی گەورەی دزیکردنی بە چەندین چەک و کەرەستەی سەربازی و ئۆتۆمبێلەوە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕای گەیاندووە "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕۆژی ۱۲/۲/۲۰۲۰، پاش بەدواداچوون و زانیاریی تەواو باندێکی گەورەی دزیکردن و دزینی ئۆتۆمبێلیان دەستگیر کرد کە چەندین چەک و کەرەسەتەی سەربازییان پێ بووە و بەمەبەستی ڕێگریکردن و هەڵکوتانە سەرماڵان و ئۆتۆمبێل بەکاریان هێناوە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "دەستگیرکراوەکان ۳ ئۆتۆمبێلیان پێوە گیراوە کە دوان لەو ئۆتۆمبێلانە جۆری (تویتالاند کرووزەر) ی بێسەرەتان و بۆکاری دزیکردن بەکاریان هێناوە، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی تریان جۆری (کیای گاز) بووە کەلە هاووڵاتییەکیان دزیوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە "ئێستا بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٤٤۱ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و تا ئەوکاتەی لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە دەدرێت".











باسنیوز

Top