نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی پڕۆژەیەکی سلێمانی بڵاو کردەوە
ئهمڕۆ پێنجشهممه 13/2/2020، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه: "جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لێژنە تەکنیکییەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پرۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەشوهەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت".
له ڕاگهیاندراوهكهدا باس لهوهش كراوه: "لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیکە لە پارێزگای هەڵەبجەش دەکرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە کە هەڵەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە".
باسنيوز
