تونێلى پیرمام به‌شێوه‌یه‌كى كاتى كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/2/2020، قایمقامیه‌تى شه‌قڵاوه ئاگادارییه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، هاتوچۆ له هه‌ولێر بۆ شه‌قڵاوه له تونێلى پیرمامه‌وه كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى دروستبوونى ئاسته‌نگیی هاتوچۆ له‌ڕێگاى هه‌ولێر - پیرمام.
له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه، شه‌پۆلێكى به‌فربارین هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، به‌فر به‌ڕێژه‌ى جیاجیا له زۆربه‌ى شوێنه‌كان باریوه و سه‌نته‌رى پارێزگاكانیشى گرتووه‌ته‌وه، له چه‌ندین ڕێگاى هه‌رێمى كوردستانیش، به‌هۆى به‌فربارینه‌وه ئاسته‌نگیی هاتوچۆ دروست بووه.
باس‌نیوز
