به‌هۆى به‌فربارینه‌وه له چه‌ند ڕێگایه‌كى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاسته‌نگیی هاتوچۆ دروست ده‌بێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله به‌فر و بارانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، ئێستا له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری و له هه‌ندێك ڕێگادا ئاسته‌نگیی هاتوچۆیان دروست بووه، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت، نه‌چنه ئه‌م ڕێگایانه".
ڕێگایه‌كانیش كه ئاسته‌نگیی هاتوچۆیان بۆ دروست بووه بریتین له:
1 - ڕێگای هه‌ولێر - پیرمام له‌سه‌ر پێچه‌كانی پیرمامه‌وه
2 - ڕێگای هه‌ولێر - شه‌قڵاوه له ده‌روازه‌ی پیرمامه‌وه تاوه‌كوو شه‌قڵاوه
3 - ڕێگای شه‌قڵاوه - هیران
4 - ڕێگای ده‌ربه‌ند - سه‌فین - هیران
5 - ڕێگای زینه‌تیر - بالسیان - ڕانیه
له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه، شه‌پۆلێكى به‌فربارین هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، به‌فر به‌ڕێژه‌ى جیاجیا له زۆربه‌ى شوێنه‌كان باریوه و سه‌نته‌رى پارێزگاكانیشى گرتووه‌ته‌وه، له چه‌ندین ڕێگاى هه‌رێمى كوردستانیش، به‌هۆى به‌فربارینه‌وه ئاسته‌نگیی هاتوچۆ دروست بووه.
باسنيووز
