حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێک لەبارەی دۆسیەی نەوت رەتدەکاتەوە
لە سایتێکی ناوخۆییدا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا داوای لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان کردووە ناوەڕۆکی گرێبەستە نەوتییەکان و داهاتی نەوت رادەستی کابینەی نوێ بکات لەبەر ئەوەی بەگوێرەی سایتەکە وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەگۆڕدرێت و پێویستە دۆسیەکەی لەبەردەست بێت.
بەڵام، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رەتیدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: "ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە و تەنیا چەواشەکارییە".
