پەروەردەی دهۆک سبەینێی وەکو پشوو راگەیاند

پەروەردەی دهۆک سبەینێی وەکو پشوو راگەیاند
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە سبەی لە سنووری پەروەردەی دهۆک پشووە.

عومەر عەلی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک راگەیاند "سبەی پێنجشەممە 13-2-2020 لە سنووری پەروەردەی دهۆک لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووە، چونکە پلەی گەرمی زۆر دابەزیوە".

عومەر عەلی گوتیشی "بۆیە سبەینێمان وەکو پشوو راگەیاندووە، بۆئەوەی مەترسی لەسەر باری تەندروستی و ژیانی قوتابی و مامۆستایان دروستنەبێت لەکاتی هاتووچۆیان".

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک، باسیشی لەوە کرد "سەرەڕای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەفر باریبوو، بەڵام ئەمشەو لە سنووری قەزای ئامێدی دیسان بەفربارین دەستیپێکردووەتەوە و بەفری نوێ کەوتووەتە سەر بەفری کۆن و لە سنووری دهۆک ئاوی ناو بۆرییەکان بەهۆی شەپۆلی سەرماوە بەستوویەتی".
Top