عەرەبەکانی قامیشلۆ بەچەک رووبەڕووی هێزە ئەمریکییەکان بوونەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-2-2020، عەرەبەکانی گوندی (خەربەت عەمۆ) لە رۆژهەڵاتی قامیشلۆ هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا و چوار بارهەڵگری ئەمریکییەکانیان سووتاند.
رووداوەکە سەرەتا لە بازگەیەکی گوندەکە دروست بووە، کاتێ عەرەبەکان رێگرییان لە هێزە ئەمریکییەکان کردووە و دواتر ئەمریکییەکان تەقەیان لە عەرەبەکان کردووە و بەهۆیەوە عەرەبێک کوژراوە.
بەپێی زانارییەکان، ئەو عەرەبانە، کە سەر بە عەشیرەتی غەمرن، پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکەن و هێزە ئەمریکییەکان بە داگیرکەر ناودەبەن.
باسنيوز
