فهرماندهیهکی عێراقی: حەشدی شەعبی دەست بەسەر چەکی سوپای عێراقدا دەگرێت
لیوا روکن رهشید عبدولکهریم، فەرماندەیەکی پیشووی سوپای عێراق رايگەیاند، بەهۆی توانای حەشدی شەعبی و پاڵپشتیی ئێران بۆی، حکوومەتی عێراق هاتوانێ بڕیار لە چارەنووسی ئەو میلیشیایانە بدات.
لیوا روکن پێی وایە وەک چۆن لە ئێران سوپای پاسداران هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی بەدەستە، لە عێراقیش حەشدی شەعبی، کە 120 هەزار چەکدار دەبێ، دەستی بەسەر جومگەکانی عێراقدا گرتووە.
ئەو فەرماندە عێراقییە ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئهو چهکانهی ئهمریکا و هاوپهیمانان بۆ سوپای عێراقی دەنێرن، حەشدی شەعبی دەستیان بەسەردا دەگرێت.
حەشدی شەعبی لە زیاتر لە 60 گرووپ و میلیشیای تائیفیی توندڕەو پێک دێت، کە دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی ئەو وڵاتە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بە فەرمانی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پێک هات.
چەکدارانی ئەو میلیشیایانە، کە زۆرینەیان فەرمان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەردەگرن، گوێ بە هیچ یاسا و دابونەریتێک نادەن و بە توندترین و خراپترن شێوە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییانی عێراق، بەتایبەت پارێزگا سوننەنشینەکان، دەکەن.
لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز
