کەلار.. لە دوو مانگدا زیاتر لە 12 هەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان بەستراوە
حازم کەریم، بەڕێوەبەری کارەبای گەرمیان، ڕايگەیاند: "دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به دانانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌شانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، بەڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای گه‌رمیان ده‌ستی کرد به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ هاوبه‌شانی کارەبا لە شاری كه‌لار و دواتریش سه‌رجه‌م قه‌زا و شارەدێکانی سنووره‌كه دەگرێتەوە".
گوتیشی: "پرۆسەکە لە ۹/۱۲/۲۰۱۹ەوە له ناوشاری كه‌لار دەستی پێ کرد و تا ئێستا ۱۲ هەزار و ٥۰۰ هاوبەشی کارەبا لە گەڕەکەكانی (به‌رده‌سوو، گۆران، ئه‌ندازیاران، ئه‌نفال، شه‌هیدان، شۆڕش، نه‌ورۆز و فه‌رمانبه‌ران) پێوه‌ریان بۆ به‌ستراوه و ۱۹۷ شوێنیش كه هاوبه‌شی كاره‌بایان نه‌بووه، كاره‌بایان بڕدراوه و دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵە یاساییه‌كان بۆیان به‌ستراوه‌ته‌وه".
ئاماژەی بەوەش دا: "له سنووری به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای گه‌رمیان،۷۱ هه‌زار هاوبه‌شی كاره‌با هه‌یه و لە ماوەی ۲ مانگی ڕابردوودا ۱۲ هەزار و ٥۰۰ هاوبەشیان پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە کە دەکاتە ۱۷٪ی ڕێژەی هاوبەشانی کارەبا".
باسنيوز
