سلێمانى.. خواردنگه‌یه‌ك به‌هۆى هه‌بوونی پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵه قرتێنه‌ره‌كان له كۆگاكه‌ى داده‌خرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/2/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تدا له كۆگای ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌كانی خواردنگه‌ی لازۆنا، سه‌رنج دراوه له هه‌بوونی پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵه قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرج)، لێژنه‌كه به گرته‌ی ڤیدیۆیی هه‌بوونی ئاژه‌ڵه قرتێنه‌ره‌كان له شوێنه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه".
باس له‌وه‌ش كراوه، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لێژنه‌كانی قایمقامیه‌ته‌وه، خواردنگه‌كه داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
