هەولێر لە کوژاندنەوەی ئاگر هاوکاریی مووسڵ دەکات
کاتژمێر 6ـی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 11-2-2020، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری ناردنی چوار ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی بۆ مووسڵ، داوە.
وەزیری ناوخۆ دوای داوای سیروان رۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا، کە داوای هاوکاریی بەرگریی شارستانیی هەولێری کردبوو لە کوژاندنەوەی ئاگری کۆگای کەلوپەلی کارەبایی، بڕیارەکەی داوە.
تیمی بەرگریی شارستانیی هەولێر توانیویەتی لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکات.
باسنيوز
