هەولێر.. کۆنفراسێک لەبارەی سەرژمێریی عێراق بەڕێوە دەچێت
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری ھەولێر لە ١٥یەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی سەرژمێری و رێگاکانی پەرەپێدان، بە پشتبەستن بە بەڵگە و نیشاندەر دەستی پێکرد و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
کۆنفرانسەکە لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بەڕێوە دەچێت و زانکۆی تیشک سەرپەرشتیی دەکات.
لەم کۆنفرانسەدا ھەر دوو ەزیری پلاندانانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و پارێزگارەکانی ھەولێر و مووسڵ و ژمارەیەکی دیکەی پسپۆڕ تێیدا بەشدارن.
لەم کۆنفرانسەدا هاوکات نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییش بەشدارن و کۆنفرانسەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و گفتوگۆ لەبارەی سەرژمێری لە عێراق دەکرێت بە جۆرێک کە ئەو ئاستەنگ و رێگرییانەی ھەیە لەبارەی سەرژمێری دەخرینە ڕوو.
لەم دوو رۆژەی کۆنفرانسدا ژمارەیەک توێژینەوەی نێودەوڵەتی لەبارەی سەرژمێری و چۆنیەتیی ئەنجامدانی سەرژمێری، بە بەڵگەی دروست و پەسەندکراو گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
باسنیوز
