بەڕێوەبەری شارەدێی كوڵەجۆ: لە سایەی پێشمەرگەوە هاووڵاتیان متمانەیان بە دۆخی ئەمنی هەیە

 بەڕێوەبەری شارەدێی كوڵەجۆ: لە سایەی پێشمەرگەوە هاووڵاتیان متمانەیان بە دۆخی ئەمنی هەیە
بەڕێوەبەری شارۆچكەی كوڵەجۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، باس لەوە دەكات هاووڵاتیانی ناوچەكە بەهۆی پێشمەرگەوە متمانەیان بە دۆحی ئەمنیی ناوچەكە زیاتر بووە.

سەردار محەمەد، بەڕێوەبەری شارۆچكەی كوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری راگەیاند: "رۆژ بە رۆژ لە سایەی بەهێزی و بوونی هێزی تۆكمەی پێشمەرگە لە ناوچەكە هاووڵاتیانی كولەجۆ زیاتر متمانەتان بە دۆخی ئەمنیی ناوچەكە زیاتر دەبێت."

گوتیشی: "ئەمساڵ لە نزیك سەنتەری كوڵەجۆ هیچ هێرشێك ئەنجام نەدراوە، بەدەر لەوەش هیچ خێزانێكیش ناوچەكەی بەجێ نەهێشتووە."

بەڕێوەبەری شارۆچكەی كولەجۆ بە پێویستی زانی: "بۆ پاراستنی سنووری تەواوی ناوچە كوردستانییەكان، هێزی پێشمەرگە هەبێت."

پێش گەیشتنی هێزی زیاتری پێشمەرگە بە ناوچەكە كۆتایی ساڵی پار ترس و دڵەڕاوكێ باڵی كێشابووە سەر شارۆچكەی كوڵەجۆی سەر بە قەزای كفری و خێزانەكان خۆیان ئامادە دەکرد ناوچەكەیان چۆڵ بكەن.





باسنیوز
Top