عێراق نووسینگەی پەسندکردنی بەڵگەنامەکانی لە هەولێر و سلێمانی کردەوە
محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی ئامانجی کردنەوەی نووسینگەکان گوتی "ئامانج له‌م كاره گه‌یشتنه بە سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراقی له هه‌موو خاكی عێراق و هه‌وڵدانه بۆ پێشكێشكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستەنگەکانی راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیانه. پێتان راده‌گه‌یێنین هه‌ر نووسراوێكی ده‌رچوو له‌م نووسینگه‌یه، له‌ڕووی یاساییه‌وه فه‌رمییه و په‌سندكراوه له ناوخۆ و دەرەوەی عێراق".
بڕیاری کردنەوەی ئەم نووسینگەیە لە سەردانەکانی شاندێکی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دراوە کە لە ساڵی رابردوودا ئەنجامدراوە.
نووسینگەی هەولێر نزیکەی دوو هەفتە دوای کرانەوەی دەست بەکارەکانی دەکات و خەڵک دەتوانن بۆ پەسندکردنی بەڵگەنامەکانیان سەردانی بکەن.
ئەحمەد ئەنوەر، بەرپرسی نووسینگەی پەسندکردنی بەڵگەنامەکان دەڵێ "ئامانج له كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی په‌سندكردنه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له هه‌ولێر، بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانه له شاری هه‌ولێر، دهۆك، موسڵ و كه‌ركووك. هه‌روه‌ها پێشوازی له سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراقی نیشته‌جێبوو له هه‌ولێر ده‌كه‌ین. واته ئه‌مه ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر نییه، بگره بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی عێراقه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌سره‌ش بێت و له هه‌ولێر نیشته‌جێبێت".
لە هەمان رۆژی کرانەوەی نووسینگەی هەولێر، لە سلێمانیش نووسینگەیەک بۆ راییکردنی کارەکانی پارێزگای سلێمانی کرایەوە.
پەسندکردنی بەڵگەنامەکان بەشێکە لە پرۆسەیەکی ئیداری بۆ راستاندنی بەڵگەنامە و نووسراوەکان کە بەر لە کرانەوەی نووسینگەکانی هەرێمی کوردستان دەبوو بە رێگەی جۆراوجۆر بنێردرێنە بەغدا.
